“قاتیع ریکابی” ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزه وشكانیه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه له درێژه‌ی داگیركاری خاكی هه‌ریمی كوردستان، له ناوه‌ندی شاری دهۆك نزیك بۆته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه پاڕله‌مانی عێراق، بێدەنگیی لەئاست دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا، وایکردووە ئەو وڵاتە زیاتر چاو ببڕێتە خاکی عێراق و دەستتێوەردانە سەربازییەکانیشی زیاتر بکات ئێستا بەشێک لە هێزە وشکانییەکانی تورکیا گەیشتونەتە نزیک ناوەندی پارێزگای دهۆک و دەبێت حکومەت ڕێگای نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە و ته‌نیا تەماشاکەری ئه‌و دۆخه نه‌له‌باره نه‌بێت.