ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌كانی زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام و ئه‌وانه وا هه‌ر ئێستا مه‌ترسی ئێعدام كردنیان له‌سه‌ره، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له تاران له به‌رده‌م هێزی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی به درووشمی ” ئێعدام مه‌كه‌ن” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. بنه‌ماڵه ناڕازییه‌كان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌فتری پێوه‌ندییه خه‌ڵكییه‌كانی هێزی دادوه‌ری، وێڕای به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ركردن و به‌ڕێوه‌بردنی حكوومی ئێعدامی زیندانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری، ڕژیمه‌وه بوون. ئه‌م ده‌زگایه فه‌رمانی جینایه‌تكارانه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی خێرای حكوومی ئێعدامی زیندانیانی له سه‌راسه‌ری وڵات ده‌ركردووه و له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا چه‌ندین ئێعدامی به كۆمه‌ڵ له زیندانه‌كانی، زاهێدان، كرمان، كه‌ره‌ج، میناب، گه‌وهه‌رده‌شت، خوڕه‌م ئاباد و هیتر……. به‌ڕێوه‌چووه. كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كان له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانانه‌وه له به‌رده‌م دادگوسته‌ری و دادگای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج ده‌ستی پێكردبوو، پیشتیوانییه‌كیی به‌رچاویی لێكراوه. ئاماری درووستی زیندانیانی ژێر حكوومی ئێعدام ڕوون نییه. هه‌ندێك له كارناسان پێیان وایه كه هه‌ر ئێستا ٥ هه‌زار زیندانیی، حكوومی ئێعدام‌یان له‌سه‌ره و هه‌ر كات به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به پێویستی بزانن به مه‌به‌ستی چاوترسێن كردنی كۆمه‌ڵگا، حوكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه ده‌ردێنن.
ئاماری ئێعدامی زیندانیان له‌ماوه‌ی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش به فه‌رمی و به ڕوونی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ به‌راوه‌ردییان كردووه كه له ساڵی ١٣٥٧وه تا ١٣٩٩ی هه‌تاویی، پتر له ٤٤ هه‌زار و شه‌شسه‌د كه‌سی دژبه‌ر، شۆڕشگێڕ، كۆمۆنیست و زیندانیانی ناسیاسی له‌لایه‌ن جه‌للاده‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون و یان له‌ڕێگای تیرۆر و له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌ر شه‌قام و له زیندانه‌كان و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، له نێعمه‌تی ژیان بێبه‌ش كراون.
كۆماری ئیسلامی به هۆكارگه‌لی جۆراوجۆر په‌نا ده‌باته به‌ر ئێعدام. له دیه‌ی ٦٠ی هه‌تاوییدا، ئێعدامه‌كان سیاسی بوون و به مه‌به‌ستی زاڵ بوون و جێگیربوونی هه‌یمه‌نه‌ی ڕژیم به‌ڕێوه‌چوون. له‌و سه‌رده‌مه‌دا خومه‌ینی زیندانه‌كانی كرد به قه‌سابخانه. ده‌یان هه‌زار ژن و پیاویی كه زۆربه‌یان گه‌نج و لاو بوون، برانه ژێر په‌تی سێداره. ئه‌وان به‌شێكیان تووشی له‌كار كه‌وتوویی و كه‌م ئه‌ندامی بوون و یان ئێعدام كران. ده‌هه‌ی شه‌ست به كوشتاری چه‌ند هه‌زار كه‌س له زیندانیانی به‌دیل گیراو به فه‌رمانی خومه‌ینی له ساڵی ٦٧دا كۆتایی هات. ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ڕژیم له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ژێر چاودێری و سانسۆری ڕژیمدا بڵاو ده‌كرایه‌وه. به‌ڵام دواتر كه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی بیروڕای پێشكه‌وتنخواز و ناڕه‌زایه‌تیی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، ئاماری ئێعدامه‌كانیان له‌وه‌یكه بوو، كه‌متر ڕاده‌گه‌یاند و ئه‌وانیتریان به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی له لایه‌ن مزگه‌وت و نه‌وحه‌خوێن و باقی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، به مه‌به‌ستی چاوترسێن كردنی خه‌ڵك بڵاوكرده‌وه.
كاتێك به‌رپرسانی ڕژیم ژوماره‌ی زیندانیانی سیاسی له‌وانه: دژبه‌ران و كۆمۆنیسته‌كانیان له ده‌یه‌ی ٦٠دا به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرده‌وه، ئه‌وجار كه‌وتنه گیانی زیندانیانی ئاسایی. ئه‌و زنیدانیانه‌ی كه بۆ ئێعدام له‌به‌ر چاو ده‌گیران له‌لایه‌كه‌وه به مه‌به‌ستی چاوترسێن كردن ئێعدام ده‌كران، له‌لایه‌كی تره‌وه به ئێعدام كردنی ئه‌وان ڕێگایان بۆ باند و قاچاخچییه گه‌وره‌كان له سپا و باقی ئۆرگانه‌كانی ڕژیم خۆش ده‌كرد، ئه‌وان ئه‌و قاچاخچییانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون كه پێوه‌ندییان به بازنه‌ی سپای پاسداران و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه نه‌بوو. له په‌نا ئه‌و ئێعدامانه‌دا ئێعدامی به‌هاییه‌كان ته‌نیا به هۆی بیر و باوه‌ڕه‌كه‌یان، ئێعدامی هاوڕه‌گه‌زخوازانی ژن و پیاو، منداڵان، چالاكانی كه‌میینه ئاینییه‌كان، خه‌باتكارانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك، لایه‌نگرانی ژینگه و هیتر… بهڕێوهدچوو.
پێویستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و خۆف له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به گوێره‌ی پێویستیی ڕژیم كه‌م و زیاد بووه. له سه‌رده‌مێكدا ڕژیم هه‌وڵیدا له ڕێگای به‌رجامه‌وه جامی ژه‌هر ده‌رخواردی خامنه‌یی بدا و به‌م هۆیه‌وه پێویست بوو كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات. له سه‌رده‌مێكدا خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕاده‌ی ئه‌م پێویستییه‌ی به‌رپرسانی جینایه‌تكاری ڕژیمی دیاری ده‌كرد. ئه‌مڕۆكه خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی وڵات و هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان و له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه ئا‌مریكا و هه‌روه‌ها لاواز بوون و قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ڕژیم، پێویستیی به ئێعدام، زۆرتر كردووه.
ئه‌گه‌رئێعدامیوه‌حشیانه‌بۆماوه‌یچه‌ندده‌یه‌توانیبه‌هانایڕژیمه‌وه‌بێت،به‌ڵامئێستائه‌وكاراییه‌ینه‌ماوه‌وته‌نانه‌تبه‌دژیخۆشیهه‌ڵگه‌ڕاوته‌وه. هاتنه مه‌یدانی به‌ربڵاویی كرێكاران، ژنان، خوێندكاران، چالاكانی ژینگه، دادخوازان، چالاكانی مافی مرۆڤ، خه‌باتكارانی لایه‌نگری مافی نه‌ته‌وه‌كان، كه‌مینه ئاینییه‌كان و هیتر…. له دژی كۆماری ئیسلامی و سه‌رجه‌م سه‌ره‌ڕۆ و چه‌وسێنه‌ران، به‌یانگه‌ری ئه‌و ڕاستییه.
ئه‌مڕۆكه ئێعدامه‌كان و به‌تایبه‌ت ئێعدامی زیندانیانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠ بۆته خاڵی لاوازی جه‌للادانی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات و دام و ده‌زگای كۆماری ئیسلامی به گشتی. ئێستا بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی كه بریتین له: دایكانی خاوه‌ران، دایكانی پاركی لاله، دایكانی گیانبه‌ختكردووانی ٩٨، بزووتنه‌وه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ و دژبه ئێعدام و زیندان له په‌نای خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی نه‌وت، گاز و پاڵاوگه‌كان، فوولاد، حه‌وته‌په، مێترۆ، شاره‌دارییه‌كان و ڕێگای ئاسن، ژنانی خه‌باتكاری دژبه حیجابی زۆره ملێ و توندووتیژی له دژی ژنان، بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دژبه بێ ئاویی و هیتر…… هه‌مووی ئه‌مانه ترسی مه‌رگیان خستۆته دڵی كۆماری ئیسلامییه‌وه.