کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری سنە بەهۆی گواستنەوەی ئاوی ئەو شارە

ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری سنە بەهۆی گواستنەوەی ئاوی ئەو شارە 2

کەشاوەرزانی شاری سنە ڕۆژی چوارشەممە، لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانه‌وه‌ ناڕەزایەتی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ گواستنەوەی ئاوی سنە بۆ ئوستانی هەمەدان دەربڕی و ڕایانگەیاند لەکاتێکدا زەوی و باخەکانمان خەریکە لە بێ ئاوی وشک دەبێت، بەرپرسانی ڕژیم ئاوی ئەو شارە بۆ هەمەدان دەگوازنەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بەنداوی “تاڵوار”ی سەر بە شاری بیجاڕ ئاوی ١٢ شار، ١٥٩ گوند و بنکەی ئاسمانیی نۆژەی ئوستانی هەمەدان دابیندەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە سنە و بەشێک لە شارەکانی سەر بەو ئوستانە ماوەی چەند ساڵێکە تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوونەتەوە.