کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانکاری “ئەرکان سالسی وەزارەتی نەوت”

اعتراض کارگران پیمانکاری ارکان ثالث وزارت نفت

بەیانی رۆژی شەممە 30ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کریکارانی پەیمانکاری “ئەرکان سالسی وەزارەتی نەوت” بە کۆبوونەوە خوازیاری بەدواداچوون بە سەر بابەتی وەلانانی پەیمانکارەکان لە وەزارەتی نەوت دا بوون.

بە وتەی کرێکارانی ئەرکان سالس: نزیک بە 105 هەزار کرێکار بە شێوەی شیرکەتی لە شیرکەتە دەوڵەتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت کار دەکەن، کە هەموویان خوازیاری دەرکردنی پەیمانکارەکان و بەستنی گرێبەستی راستەوخۆ لە گەڵ وەزارەتی نەوتن. کرێکارانی ئەرکان سالس رایانگەیاندووە: ” بابەتی وەلانانی شیرکەتە پەیمانکارییەكان دەبێ پێش لە دەست بە کار بوونی وەزیری نوێی نەوت بە کردەوە دەر بێت، ئەگینا دەست دەدەنە مانگرتن”.