سەرەڕای ئەو پارەیەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ شارەوانی لالی تەرخان کراوە، نەک هەر هەواڵێک لە هیچ جوڵەیەکی بیناسازی و گۆڕانکاری لە شارەکەدا نییە، بەڵکو مووچەی كرێكارانی شارەوانیش نادرێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵدا جەماوەرێکی زۆری گەشتیار بەرەو شاری “لالی” دهڕوات، ئەم بابەته زەنگی ئاگادارکردنەوەیه بۆ ئەوەیكه بهرپرسانی حكوومهتی کۆتایی بەو هەموو چەقبەستوویی و بێ پلانی شارەوانی لالی بهێنن. پێش ئەمەش کرێکارانی شارەوانی “لالی”، لە بهردهم بینای شارەوانی ئەم شارە له ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نەدانی پاشەکەوتەکانیان بۆ ماوەی ١٢ مانگ مووچە و ٩ مانگ نەدانی پارەی بیمە، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد.