ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی خەدەمات شاری، شارەداری کارون، لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی بەسەدان کەس لە هاوکارەکانیان و پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر بینای ئوستانداری کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی دەڵین: زیاد لە هەزار کەس لە شارەداری کارون، کاریان کردووە، بەڵام بە هۆی سیاسەتی بێکاركردن، ئێستا تەنها 300 کەس کاریان هەیە و مابەقی دەرکراون. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ پێداگری بۆ هێنانەوە سەرکاری هاوکارەکانیان، جەختیشیان کردەوە تا گەیشتن بە داواکارییە ڕەواکانیان درێژە بە ناڕەزایەتی دەدەن.