ڕۆژی شەممە 28ی مانگی خاکەلێوە، کرێکارانی شارەداری بەندەر لێنگە لە ئوستانی هۆرمۆزگان، لە ناڕەزایەتی بە پێنەدرانی شەش مانگ حەقدەست و پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
پێنەدران و دواکەوتنی حەقدەستی کرێکاران، لەو باروودۆخە نالەبارە دا کێشەگەلێکی زۆری بۆ کرێکاران و بنەماڵەکانیان پێکهێناوە. بە جۆرێک کە زۆرینەی کرێکاران بە هۆکاری کەم بوون و وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان، لە دابین کردنی سەرەتایترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەشن