رۆژی یەکشەممە 31ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی “ئەبنییە فەنی” رێگەی ئاسنی خاش بۆ زاهیدان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی “ئەبنییە فەنی” رێگەی ئاسنی خاش بۆ زاهیدان دەڵێن: پێنەدرانی لە سەروەختی حەقدەست و بیمەکانیان کێشە و گرفتی زۆری بۆ درووست کردوون. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری پێدرانی سێ مانگ حەقدەستی دواخراو و پهرداختی مافی بیمەکانیان و هەروەها دابین کردنی ئەمنییەتی پیشەیین. شایانی باسە کرێکارانی ئەم بەشە تا ئێستا چەندین جار کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام هێشتا لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیمهوه هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.