كۆمهڵێك لە کرێکارانی “ئێبنیه فهنی” هێڵی ئاسنی قوم، ڕۆژی شهممه ٦ی مانگی ڕهشهمه، له ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نەدانی پاشەکەوتی مووچەکانیان کۆبوونەوە.
یەکێک لە کرێکارانی چاکسازیی هێڵی ئاسنی قوم لەو بارەیەوە وتی: بهرپرسان حەقدەستی مانگەکانی ڕێبەندان و بهفرانبار و جێژنانهی سەری ساڵ، به كرێكاران قەرزدەارن. بهوتهی ناوبراو، ساڵانێکی زۆرە لە ژێر بەرپرسیارێتی کۆمپانیایەکی بەڵێندەردا کار دەکەن و خەمی کرێکاران لە دوا ڕۆژەکانی ساڵدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بنەماڵەکانیان بۆ نەورۆز زیادی کردووە، بە وتەی ئەم کرێکارە؛ جگە لە پاشەکەوتی دوو مانگ، خاوەنکارەکەی کۆمپانیای بەڵێندەر، یارمەتی تایبەتی کرێکاران قەرزدارە بۆ ڕۆژی گواستنەوە، ڕۆژی ژنان و ڕۆژی پیاوان.