بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندی “کانی شیرینی” سەر بە ناوچەی “کەرەفتووی” شاری دیواندەرە بەهۆی داخرانی ڕێگای گوندەکەیان و دەست نەکەوتنی خوراک و دەرمانی پزیشکی ناڕەزایەتیان دەربڕیووە.
بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی بارینی بەفر ڕێگای ئەو گوندی “کانی شیرین” هەتا ئێستا داخراوە و هەر بەو هۆکارەوە هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو گوندە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەورە بوونەتەوە. وەک نموونە لەبەر داخرانی ئەو ڕێگایە ناتوانن سەردانی شاری دیواندەرە بکەن و پێداویستیەکانی ژیان دابین بکەن و نەخۆشەکانیان دەرمان بکەن.