کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین 3

بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک و کەلوپەل و بەنزین بەتایبەتى، نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو  شۆفێرانى تاکسیەکانى سلێمانى و بەشێک لە هاوڵاتیان، لە شەقامى “قەنات”ی ئەو شارە ئۆتۆمبێلەکانیان کوژاندەوە و ئەو شەقامە سەرەکییەیان بۆ ماوەیەک داخست.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوێنێوە جارێکى دیکە لە شاری سلێمانى نرخى بەنزین گران بووە، بە جۆرێک هەر لیترێک لە جۆرەکانى بەنزین بڕى ٥٠ دینارى دیکە چووەتە سەر و بەشێوەیەک لە ئێستادا لیترێک بەنزینى ناسراو بە نۆرماڵ بە هەزار دینار، لیترێک بەنزینى ناسراو بە “موحەسەن” بە هەزار و ٧٥ دینار و لیترێک بەنزینیش لە جۆرى “سووپەر” بە هەزار و ١٥٠ دینار دەفرۆشرێت. جێگای ئاماژەیە گران بوونی بەنزین لە هەر وڵاتێکدا کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر درووست کردنی هەڵاوسان لە بازاڕەکان و گرانی ماددە خۆراکیەکان دادەنێت.