کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری چەمچەماڵ بەهۆی دابەش نەکردنی نەوتی سپی

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری چەمچەماڵ بەهۆی دابەش نەکردنی

دوای سێ ڕۆژ چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ ڕێگای سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوکیان داخست و هاوکات بەڕێوبەری چەمچەماڵیش بەڵێنی دابەش کردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیەدا.

ماوەی سێ ڕۆژە بەشێک لەهاوڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەچاوەڕوانی وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەم زستانەدان و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە نەوتێک بەسەریاندا دابەش نەکراوە، بەوتەی هاوڵاتیان زیاد لە سێ ساڵە حکومەتی هەرێم نەوتی سپی بەسەریاندا دابەشنەکردوە، هەر بۆیە لە ناڕەزایەتی بەهۆی ئەو کەمتەرخەمیە نزیکەی نیوکاژێر ڕێگەی سەرەکی کەرکوک- سلێمانیان داخست. بەپێی بڕیاری حکومەتی هەریمی کوردستان دەبێ ساڵانە هەر ماڵێک بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی پێبدرێت، لە ناو شارەکان بڕی ٩٠ هەزار دینار لەبەرامبەر ئەو بڕە نەوتەدا وەردەگرێت، بەڵام لە شارۆچکە و گوندەکاندا نرخەکە کەمترە.