بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا نزیک بە ٩٠٠ مەتر لە ڕێگای سەردەشت بۆ پیرانشار لە نزیک گوندی “چیانە”، بەهۆی بارینی باران و توانەوەی بەفر ژێر ئاو دەکەوێت و دهبێت هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لهو ناوچهیهدا.
هەر لەو پێوەندەدا دانیشتووانی شاری پیرانشار ناڕەزایەتیان دەربڕیووە و ڕایانگەیاندووە سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانە بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی ئەو ڕێگایە چەندین ڕووداوی هاتووچۆ لەو ناوچەیەدا ڕووئەدات و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیان، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە هێچ جۆرە هەنگاوێکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەو ڕێگایە نەگرتووتە بەر.