ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی شارەدێی تەقتەق ڕێگای شارەدێکەیان بەڕووی هەموو ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەكان داخست و ڕایانگەیاند، چیتر ڕێگا بەو بارهەڵگرانە نادەن كە بەو ڕێگایهدا هاتووچۆ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە هەر بەهۆی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی شارۆچکەی کۆیە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی شارۆچکەکە ڕێگای ناو سەنتەری كۆیەی بۆ ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەكان داخستووە و ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە و لە بەر ئەم دوو هۆکارە بۆ ماوەیەک ڕێگا بە هیچ بارهەڵگرێک نەدرا کە لەو ڕێگایەدا بۆ شاری هەوڵێر بچن. ئەو هاووڵاتییانە ڕایانگەیاندووە هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە کۆمەڵێک کێشە و گرفتی بۆ شارەکەیان درووست کردووە و داوایان لە حکوومەت کردووە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە.