کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی شاری ئیلام بەهۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو شارە

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی شاری ئیلام بەهۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو شارە

دانیشتووانی چەند گوندێکی شاری چووار ڕۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر پیسبوونی ژێنگەی ئەو ناوچەیە بەهۆی تێکەڵبوونی زێرئاوی پترۆشیمی دەربڕی.

ئەو هاووڵاتییانە ڕایانگەیاندووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پترۆشیمی ئەو ناوچەیە بە بەکارهێنانی بەشێکی زۆر لە ئاوی ئەو ڕووبارە زیانێکی زۆری بە کەشاوەرزان و باخدارانی ئەو ناوچه‌یه‌ گەیاندووە و سەرەڕای ئەمە، زێرئاوی ئەو پترۆشیمیە لەگەڵ ئاوی ڕووبارەکە تێکەڵ بووە و بووەتە هۆی وشکبوونی باخەکانی ئەو ناوچەیە و کۆمەڵێ گرفتی ژینگەیی دیکەشی درووست کردووە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە چەندەمین جارە دانیشتووانی شاری چووار بەو هۆیه‌وه‌ ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ ڕێگایه‌ك بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ناگیرێتەبەر.