کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی “حەفت چشمە”ی ئابدانان

202012102874785819

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی دووشەممە هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندی “حەفت چشمە”ی شاری ئابدانان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بەتایبەتی نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت لە گوندەکەیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەپێی زانیاریەکان، هاووڵاتییانی ئەو گوندە ڕایانگەیاندووە سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی و بەدواداچوون بۆ چارەسەری ئەو کێشانە، لەلایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هێچ هەنگاوێک بەمەبەستی چارەسەر کردنی ئەو کێشانە نەگیراوەتەبەر. هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە: لە سەردەمی تەکنۆڵۆژی و سەرمەدمی پەیوەندیەکان، منداڵانی ئێمە دەبێت بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت لە خوێندن دوابکەوێت و ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی زۆر ببێتەوە. جێگای ئاماژەی گوندی “حەوت چشمە” ٤ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئابدانەوە دوورە و لە سەرەتایی ترین خزمەتگوزاریەکانی ژیان پشتگوێ خراوە.