کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی دانیشتووی چەند گوندێک لە شاری مەهاباد

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی دانیشتووی چەند گوندێک لە شاری مەهاباد 3

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، دانیشتووانی گوندی “قزڵقوپی”  سەر بە شاری مەهاباد و چەند گوندێکی دەور و بەری، بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە تووشی گیروگرفتی جیددی بوون و لەبەرانبەر کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم ناڕەزایەتیان دەربڕییوە.

بەپێی زانیاریەکان، زیاتر لە یەک مانگە دانیشتووانی ئەو گوندانە کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و ڕۆژانە بە تانکر ئاویان بۆ دابین دەکرێت، هەر ئەمەش کۆمەڵێک کێشە و گرفتی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ درووست کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی ئەو هاووڵاتییانە و سکاڵا لە لایەنی پەیوەندیدار، هەتا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هێچ بەرپرس و دامودەزگایەکی ڕژیم هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندانەی نەداوە.