بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دانیشتووانی گوندی کاسوورە دێی شاری پیرانشار ماوەی ٥ مانگە ڕووبەڕووی قەیرانی بێ ئاوی بوونەتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرانبەر کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم دەربڕییوە.
بەپێی زانیاریەکان، سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی ئاوی پێویست و کانیاوی تایبەت بۆ دابین کردنی ئاوی ئەو گوندە، بەڵام دانیشتووانی گوندی “کاسوورە دێ” ماوەی ٥ مانگە لە گەڵ قەیرانی نەبوونی ئاو دەست و پەنجە نەرم دەکەن. هەر لەو پەیوەندیەدا یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە ڕایگەیاند: سەرەڕای چەندین جار بەدواداچوونی بەردەوامی دانیشووانی ئەو گوندە و سکاڵایان لە لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئەو شارەوە هێچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەکەیان نەگیراوەتە بەر.