ڕۆژی ڕابردوو موعەلیمان و کارمەندانی زانکۆی سلێمانی بەهۆى وەرنەگرتنی حقووقی مانگى گوڵان، دەستیان لە کار کێشایەوە و لەبەردەم بیناى زانکۆکەیان کۆبوونەوە ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، موعەلیمان و کارمەندانی زانکۆى سلێمانى، بە مەبەستى گەیاندنى داواکانیان چوونە بەردەم سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى و داوایانکرد پاڵپشتیان بن لە بەدەستهێنانى مافەکانیان. جێگای ئاماژەیە ماوەى سێ ڕۆژە لە سنوورى سلێمانى، کۆیە، گەرمیان و ڕاپەرین بەهۆى دواکەوتنی حقووق، بەشێکى زۆر لە کارمەندانی ئیدارەکان مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندووە.