کۆمەڵێک لە موعەلیمانی “پێش دەبستانی” لە ئیزە، رۆژی شەممە 8ی مانگی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
مەعەلیمانی “پێش دەبستانی” ئیزە، بە کۆبوونە لە بینای ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” ئەو شارە خوازیاری دیارکرانی باروودۆخی کارییان و دامەزران بە شێوەی رەسمی بوون. کومەڵێکی بەرین لە موعەلیمانی “پێش دەبستانی” ساڵیانێکە وەکوو کارمەندی “ئاموزش و پەروەرش” کار دەکەن، بەڵام هێشتا بە رەسمی دانەمەزراون و دۆخێکی نادیاریان هەیە.