ڕۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی سەراسەری موعەلیمانی هەرێمی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەهۆی دواکەوتنی مافە داراییەکان و بەرزنەکردنەوەی پلەکانیان بە بیانووی نەبوونی بودجە و داهات، ناڕەزایەتیان دەربڕی.
موعەلیمانی ناڕازای لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: لە کاتێکدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نرخی نەوت، داهاتی ناوخۆ، گومرگ و باج بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەکات و لەلایەکی دیکەوە نرخی سەرجەم پێداویستیە بنەڕەتیەكانی ژیان بەرزبۆتەوە و هیچ پاساوێك بۆ دابەشنەكردنی حقووق و ڕاگرتنی بەرزكردنەوەی پلهكانی موعەلیمان و کارمەندانی مەدرەسەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە نەماوە و داوای وەرگرتنی حقووق و بەرزکردنەوەی پلەکانیان دەکەن. ههر لهو پهیوهندییهدا مووچهخۆرانی شارۆچكهكانی “كفری” و “كلار” بەهۆى پێنەدانى حقووقهكانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگاى سەرەکى هەردوو ناوچەکەیان بۆ سلێمانى، داخست