ڕۆژی ڕابردوو موعەلیمانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەهۆی دواکەوتنی حقووقی سێ مانگیان لەبەردەم بیناى بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك کۆ بوونەوە، ڕایانگەیاند ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا لەبەرامبەردا بایکۆتى وتنەوەی وانە لە مەدرەسەکاندا دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەكێك لە موعەلیمانی بەشداربووى ئەو کۆبوونەوەیە ڕاگەیاندووە، ئەوان لە ساڵی ڕابردوو بە شێوەی گرێبەست بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق کار دەکەن و سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە مانگی ٤ی زایینی هەتا ئێستا هیچ جۆرە حقووقێکیان وەرنەگرتووە.