کرێکارانی شێركه‌تی “سه‌نگ پاسارگاد”، ڕۆژی یه‌كشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لە ناڕەزایەتی بە کەم بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیکەی ٧٨ کرێکار کە له شێركه‌تی “سه‌نگ پاسارگاد” لە شاری “تاکستان”ی سەربە پارێزگای “قەزوێن” کار دەکەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە مانگانە نیوەی مووچەکانیان لەسەر حساب وەردەگرن و دەڵێن: لە کۆتایی هەر هەفتەیەکدا خاوەنکار ته‌نها ١ ملیۆن تۆمان دەخاتە سەر حسابی کرێکاران و حه‌قده‌سته‌كه‌ی خۆمان به ته‌واوه‌تی نادات، کە لە هەندێک هەفتەدا، خاوەنکار تەنانەت ئه‌و یەک ملیۆن تۆمانیشیه بە کرێکاران نادات.