کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ناڕەزایەتی دژە ڕگەزپەرەستی لە ئامریکا

اعتراضات ضد نژادپرستی در میناپولیس 1

ڕۆژی یەکشەممە 22ی مانگی خاکەلێوە، سالێک پاش کوژرانی جۆرج فلۆێد بە هەزاران کەس دژ بە کردەوەکانی پۆلیس و دەوڵەتی ئامریکا خۆپێشاندانیان کرد.

ساڵیانە بە دەیان کەس لە لایەنی پۆلیس ئامریکاوە دەکەونە بەر هێرش و گیانان لە دەست دەدەن. ساڵی پار پاش کوژرانی جۆرج فلۆێد شارەکانی ئامریکا بوون بە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی برێنی کۆمەڵانی خەڵک. ئەمسالیش لە یەکەمین ساڵی ئەم کردەوەیەی پۆلیس بە هەزاران کەس خۆپێشاندانیان کرد. لە شاری میناپۆلیس، پۆلیس دژ بە خۆپێشاندەران لە گازی فرمێسک ڕێژ کەڵکی وەر گرت و چەندین کەسی دەسبەسەر کرد.