کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناڕەزایەتی دووكاندارانی شاری کۆیە لە دژی زیادکردنی ماڵیات و کرێی دووکانەکانیان

ناڕەزایەتی دووكاندارانی شاری کۆیە لە دژی زیادکردنی ماڵیات و کرێی

بەشێك لە پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی شارۆچکەى كۆیە نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە ناڕەزایەتی بە گران بوونی کرێی دووکانەکانیان و زیاد کردنی ماڵیات، لە بەردەم بیناى بەرێوەبەرایەتی شارەوانی کۆیە گردبوونەوە.

“سەید نەسردەین”، یەکێک لەو پیشەوەرانەی ناوچەی پیشەسازیى کۆیە کە بەشداریی لە گردبوونەوەکەدا کردبوو، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لە کاتێکدا ئیشوكارمان نییە، لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند جۆڕە ماڵیاتێکیان وەک کرێی دوکان و ئاو و… هتد لەسەر ئێمە زیاد كردووە، کە ئەوەش كاریگەریی خراپی لە سەر ژیانمان داناوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشی کۆمەڵێک قەیرانی ئابووری بووەتەوە و کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیانی خەڵک داناوە.