بەپێی هەواڵی گەییشتوو، دانیشتووانی گوندی ڕەشید ئاوای سەر بە شاری دیواندەرە لە ڕێکەوتی ٢ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە ڕۆژانە یەک کاژێر ئاویان هەیە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە.
بەپێی زانیاریەکان، لە مانگی هاوینی ئەمساڵدا بەهەمان شێوە ئەو گوندە ڕووبەڕووی قەیرانی بێ ئاوی بووەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونێکی زۆر و سەردانیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە بابەتەکەوە، هێشتا کێشەیانە بۆ چارەسەر نەکراوە و دانیشتووانی گوندی “ڕەشید ئاوا” لە دۆخێکی دژواردا ژیان بەسەر دەبەن.