کۆمەڵێک لە دانیشیتووانی گوندی “غیاسی” سەر بە شارستانی “شادگان”، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی مەدرەسە و ئیمکاناتی ئامووزشی بۆ منداڵەکانیان، لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە، دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، منداڵانی ئەو گوندە بۆ خوێندن ناچارن چەند کیلۆمتر ڕێگە ببڕن تا دەگەنە گوندەکانی دیکە، ئەوە سەرەڕای ماندووبوونیان، بەردەوام تەندرۆستیان دەخاتە مەترسیەوە، هەر بەو هۆیەوە ناڕازییانی بەشدار بوو لەو کۆبوونەوەیە خوازیاری دابین کردنی ئیمکانماتی ئامووزشی بۆ گوندەکەیان بوون. شایانی باسە کە دانیشتووانی ئەو گوندە پێشتریش ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست نەبوونی ئاو دەربڕیبوو.