هاوڵاتیانی عەرەب و کوردی شەنگال لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری دروستکردنی سنوور لەنێوان کۆمەڵگای ئێزدی و عەرەب لە شەنگال خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد و ئەو کارەیان بە توندی شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو لەگوندی “خەلەفی” سەر بەناحیەی “سنون” لەدژی هەوڵەکانی حکومەتی کازمی بۆ دروستکردنی سنوور لەنێوان کۆمەڵگەی ئێزدی و عەرەب ڕێپێوانێک ڕێکخرا و لە رێپێوانەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە بەشداریان کرد و ڕایانگەیاند ئەوان تەلەبەندی دەوری گوندەکانیان قەبوڵ ناکەن و بە سیاسەتی تێکدانی یەکڕیزیی گەلانی دەزانین. لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا هاوڵاتیان لەبەردەم خاڵی پشکنینی سەربازی عێراق بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و داواکاریەکانیان خستەڕوو.