کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

بەشێک لە دانیشتووانی شاری ئیلام ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، بە بڵاو کردنەوەی چەند دیمەنێک لە نێو کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە، ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان دەربڕی.

ناڕازییان ڕایانگەیاندووە، کۆ کردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان لە ئەستۆی زانکۆی پزیشکی و نیزام پزیشکی ئەو شارەدایە و کەمتەرخەمی ئەوان لە کۆ نه‌کردنەوەی ئەو زبڵانە هەڕەشەی لە سەر  تەندرووستی دانیشتووانی ئەو شارە درووست کردووە.