ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتوانی گوندی “قەرەقشڵاق”ی سەر بە شارستانی سەڵماس، بۆ جارێكی دیكه لە ئاست دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەویە كشتووكاڵییه‌كانیان کۆبوونەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆکاری سەرەکی دژایەتی خەڵک بۆ دامەزراندنی کارگەی خوێ، لەنێوچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان، لەنێوچوونی لەوەڕگە و باخ و وێرانبوونی ژینگەی ناوچەکە، بەهۆی دزەکردنی پاشەڕۆی پیشەسازی بۆ نێو کێڵگەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی دەوروبەری گونده‌كه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌دا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسكرێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.