، سەرەڕای قەدەغەکردنی خوێندنی خوێندکارانی زانكۆ و بەردەوامی دەستبەسەرکردنی سەدان خوێندکاری دیکە، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان ، ناڕەزایەتییەکان لە زانکۆکانی ئێران دژی سەرکوتەکانی كۆماری ئیسلامی بەردەوام بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ١٤٠هەمین ڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی سەرتاسەری گەلانی ئێرانەوە، ناڕەزایەتی خوێندکاران لە دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و دوێنێ چەندین زانکۆی ئێران شایەتحاڵی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و بڵاوبوونەوەی بەیاننامە له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ كردنی حوكمی ئێعدام و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان بوون. هه‌روه‌ها ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تەربیەت مودەریسی تاران سەبارەت بە دۆخی نالەباری “فەرهاد مەیسەمی” لە بەندیخانەی ئه‌وین مانیان گرت و بەنێری ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە.