ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی مانگی خەرمانان، خەڵکی لوبنان لە “بەیروت” و چهند شاری دیکەی ئهو وڵاته دژبه قەیرانی ئابووری و خراپی گوزەرانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی چەند شارێکیان داخستووه و به وتنهوهی دروشم خوازیاری چاكسازی له بواری مهعیشهت و گوزهرانی ژیانیان بوون. بانکی نێودەوڵەتی لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، قەیرانی ئێستای لوبنان لە ساڵی ١٨٥٠ی زاینیهوه هاوشێوەی نەبووە، بەجۆرێک كه دراوی ئەو وڵاتە ٩٥٪ی بەهاکەی لەدەستداوە، ٨٠٪ی دانیشتووانی لوبنان لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و رێژەی بێکاریش بۆ زیاتر لە ٣٠٪بەرزبووەتەوە.