تێکەڵاوبوونی زێراوی چەند گوندێکی شاری مەریوان لە گەڵ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەکێکی ئەو شارە لە سێڕای کۆڵان، ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێ کەوتەوە.
بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی شاری مەریوان نزیکەی یەک ساڵە زێراوی چەند گوندێکی دەوروبەری ئەو شارە دەڕژێتە سەرچاوی ئاوی خوارنەوەی چەند گەڕەکێک لە سێڕای کۆڵانی ئەو شارە و ئەمەش بووەتە هۆی پیسبوونی ئەو سەرچاوە ئاویە، سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی ئەو شارە و سەردانیان بۆ لایەنی پێوەندیدار بەو بابەتەوە بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نەگیراوەتە بەر و ئەمەش مەترسی لەسەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو چەند گەڕەکە درووست کردووە.