کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 4

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بەشێک لە هاووڵاتیانی شاری سنە ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی کەمتەرخەمی و پاک نەکردنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە و بێبایەخی شارەداری و بەرپرسانی شورای شار، لە بەردەم شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان شاری سنە بەکۆبوونەوەی لە بەردەم بینای شارەداری ئەو شارە خوازیاری لەکار لادانی بەرپرسی شارەداری بوون. لە لایەکی دیکەوە هاووڵاتییانی شاری بۆکان، پاش چوار ڕۆژ بارینی بەفر، بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی شارەداری و شۆرای ئەو شاره‌، خۆیان بە بەکرێ گرتنی لۆدر و به‌ خاکەناز بەشێک لە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارەیان خاوێن کردووەتەوە.