بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی ڕێبەندان بەشێک لە هاووڵاتیانی دانیشتووی حسێن ئاوای سەر بە شاری سنە بە داخستنی ڕێگای سەرەکی سنە بۆ دیواندەرە ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرانبەر کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم دەربڕی.
بەپێی زانیاریەکان، لەدوای ڕووداوی کارەساتباری ئاگرتێبەربوونی بارهەڵگرێک لە سەر جادەی حسێن ئاوا، بەرپرسانی ڕژیمی ئەو ناوچەیە بەڵێنی نوێژەنکردنەوە و چارەسەری کێشەی ئەو ڕێگایەیان بە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دابوو، بەڵام لەدوای تێپەربوونی زیاتر لە دوومانگ هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بەو مەبەستە نەگیراوەتەبەر و هەر ئەمەش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.