ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی شێركه‌تی “نیکل”ی ئەندونزی، له ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کوشتنی دوو کرێکاری هاوكاریان لەلایەن پۆلیسەوە هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی ئەو شێركه‌ته لە شاری “مورولی” لە جه‌زیره‌ی “سولاوسی”، بەهۆی خراپی بارودۆخی کارکردن و کەمی حەقدەستەوە مانیان گرتبوو. لەم مانگرتنەدا، شەڕ و پێکدادانی قۆرس لە نێوان پۆلیس و کرێکارەکاندا ڕوویدا و لە ئەنجامدا کرێکارێکی خه‌ڵكی ئەندونزی و کرێکارێکی کۆچبەری چینی گیانیان لەدەستدا. 9 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم کرێکارانە ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی کێشەی دواخرانی حه‌قده‌ست له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بوونەتەوە و مووچەی کەمتر لە کرێکارانی دیکەی وڵاتی ئەندونزی وەردەگرن.