کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی برای یەکێک لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٨٨

“کامران ئاسا” برای “کیانووش ئاسا” یەکێک لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئابانی ٨٨، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەدوای پیرۆزبایی کردنی جه‌ژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازە ڕایگەیاند، ١٣ ساڵە براکەم کوژراوە و لەم ماوەیەدا هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی وەڵامدەری خوێنی بە ناحەق ڕژاوەکەی براکەی من نەبووە و جگە لە درۆ و تۆمەت هیچمان لێیان نەبیستووە.
ناوبراو لەو گرتە ڤیدیۆییەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتوە کە ڕۆژێک تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی براکەی دەکاتەوە و هەرگیز کۆماری ئیسلامی و بکوژی براکەی خۆش نابێت و لە بیری ناکات. جێگای ئاماژەیە “کیانوش ئاسا”، خوێندکاری شیمی زانکۆی زانست و پیشەی تاران و خەڵکی شاری کرماشان بوو کە لە خۆپیشاندانی ساڵی ٨٨ و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی بانه

-

سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مهاباد له‌لایه‌ن موسافرانی نه‌ورۆزیه‌وه‌

-

گیان له‌ ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ گوندی “نه‌سنار”ی ژاوه‌رۆ

-

گیان له‌ده‌ستدانی گوماناوی سه‌ربازێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ پاسگای “قه‌ڵاچی”

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان

-

كوژرانی دوو برای به‌لووچ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ چابه‌هار

-