بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بەهۆی دەنگۆی نەمانی پشتیوانی دەوڵەت لە هاوردە کردنی و دابین کردنی خوراکی ئاژەڵ، لە بازارەکانی شارەکانی کوردستان خوراکی ئاژەڵ دەست ناکەوێت و ئەمەش ناڕەزایەتی ئاژەڵدارانی شارەکانی کوردستانی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی وتەی بەشێک لە ئاژەڵدارانی شارەکانی کوردستان، هۆکاری سەرەکی نەمانی خوراکی ئاژەڵ لە نێو بازاڕەکانی شارەکانی کوردستان، پشتیوانی نەکردن و دابین نەکردنی خوراکی ئاژەڵ لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمە و هەر ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە دەڵاڵەکانی نێو بازاڕەکان بەمەبەستی قازانجی زیاتر، خوراکی ئاژەڵ لە بازارەکاندا کەم بکەنەوە. جێگای ئاماژەیه هاوكات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو نرخی گۆشت لە بازارەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هۆکاری گران بوونی نرخی گۆشت بۆ هەناردە کردنی ئاژەڵ بۆ وڵاتانی دەراوسێ باس کراوە، لە حاڵێکدا بەوتەی ئەو هاووڵاتییانە ئەم گرانیە بەتەنیا بەهۆکاری نەمانی خوراکی ئاژەڵ ڕوویداوە و پەیوەندی بە هەناردە کردنەوە نییە.