کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی فەرهەنگیانی بوشێهر لە دژی سه‌ركه‌وتی ڕژیم

ناڕەزایەتیی فەرهەنگیانی بوشێهر لە دژی سه‌ركه‌وتی ڕژیم 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای بووشێهر دژبه‌ سه‌ركوتی مامۆستایان و قوتابیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی موعلیمانی به‌ندكراو بوون.

ساڵی خوێندن له‌ حاڵێكدا لە سایەی گرانی و سەرکوتی مامۆستایان و قوتابیان ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ ته‌نیا لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٤٣ مامۆستا و ١١٠ قوتابی لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەستبەسەر و زۆرێک لە مامۆستایان و خوێندکاران سزای زیندانیکردن و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوه‌. مامۆستایانی بوشێهر لە پەیامێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هیچ ئەنگیزەیەكیان بۆ پیرۆزباییی ساڵی نوێی خوێندن نییە و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی مامۆستایانی زانكۆ،موعه‌لیمانی مه‌ده‌ره‌سه‌، قوتابیان و خوێندكاران، هه‌روه‌ها ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.