له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری سه‌قز له ئاست لێدانی مه‌عده‌ن له چیای باڵووقایه‌ی ئه‌حمه‌دئاوا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگایه بوون.
کێوی باڵووقایە لە پاڵ گوندی ئەحمەوئاوا و لە ٧ کیلۆمتری سەقز هەڵکەوتووە و شوێنی مانەوە و ژیانی چەند جۆر باڵنده و بوونه‌وه‌ری نایابه. ئەو کانگایەی کە لە دەوروبەری ئەم کێوە دۆزراوەتەوە، بڕیار بوو لە مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ چالاکییەکانی خۆی دەست پێ بکات، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ناوچەكه، چالاکییەکانی ڕاگیران. ئێستا پاش تێپەڕبوونی ٨ مانگ، بڕیارە کارەکانی دەست پێ بکاتەوە و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش بۆ جارێكی دیكه له ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ژینگه‌ی ئه‌و گونده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.