چوار بەندکراوی سیاسیی بە ناوەکانی “موحسین مەزڵووم”، “محەممەد فەرامەرزی”، “وەفا ئازەربار” و “پژمان فاتحی”، کە ٧ مانگ پێش لەلایەن سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر کرابوون، چارەنووسیان هێشتا ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “موحسین مەزڵووم”، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، “محەممەد فەرامەرزی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری دێولان، “وەفا ئازاربار”، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و هەروەها “پژمان فاتحی”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری کامیاران، لە حەوتەمین مانگی دەستبەسەربوونیاندا له چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبهشن و چارهنووسیان به ناڕوونی ماوهتهوه. ئەو چوار هاووڵاتییە، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانن و ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی ههتاوی، لە گوندی “یەنگیجە”ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر کراون.