دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “خەبات شەکیبا“، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، ناوبراو هێشتا لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە و تەنیا دوو جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی بووە.
یهكێك له نزیكانی بنهماڵهی “شەکیبا” لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو بنەماڵەی “شەکیبا” چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە و هێزەئەمنییەکانی ڕژیم ئیزنیان نەداوە ئەو چالاکە کرێکاریە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافی هەبوونی پارێزەر هەبێت. “خەبات شەکیبا” تەمەن ٣٣ ساڵ و چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرا.