کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ

ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ 3

لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاویه‌وه‌ هەتا ئێستا هەوڵەکانی بنەماڵەی “ئیدریس فەقیهی” زیندانی سیاسی کە لە ناوچەی بۆکان بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە بۆ بینینی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕێکەوتی دەستبەسەرکردنی “ئیدریس فەقیهی” هەموو هەوڵەکانی بنەماڵەكه‌ی بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە، بنەماڵەی “فەقیهی” بەردەوام بۆ بینینی کوڕەکەیان لە شاری سنەوە دەچنە ورمێ و بە بێ ئەوەی چاویان بە کوڕەکەیان بکەویت دەگەڕێنەوە. شایانی باسه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان پێیان ڕاگەێندراوە کە کوڕەکەیان زیندووە و گیانی لەدەست نەداوە.