سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “مورتەزا سەیدی” چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری تاران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە نادیارە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکاریە لەم بارەوە ڕایگەیاندوو، “مورتەزا سەیدی” نەخۆشی فشار خوێنی هەیە و هێزە ئەمنییەکان هەتا ئێستاش لە وەرگرتنی دەرمانەکانی، خۆیان بواردووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتری بنەماڵەکەی بە نیسبەت باری تەندروستی ناوبراو. جێگای ئاماژەیە “مورتەزا سەیدی” لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگی خاکەلێوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.