هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوان، سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی “عەلیڕەزا کیانی”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا و بۆ شوێنكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلیڕەزا کیانی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان بەبێ هەبوونی بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا چارەنووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییهرك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.