کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی

ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی 2

دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ڕامین ڕەحمانی” هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ئەو ٥٠ ڕۆژەدا ناوبراو لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و هەر ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە. جێگای ئاماژەیە “ڕامین ڕەحمانی” کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوه‌ لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر كرا.