سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بهسهر كاتی دەسبەسەرکرانی “سەفا عائێلی”، خاڵۆی “ژینا ئەمینی”، چارەنووسی به ناڕوونی ماوهتهوه.
بەپێی زانیارییهكان، بنەماڵەی “سەفا عائێلی” بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخ و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی سەقز و سنەیان کردووە بەڵام وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە. ناوبراو لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و بنهماڵهكهی نیگهرانی دۆخی تهندرووستی ناوبراون. ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، “سەفا عائێلی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سنه گوازرایهوه.