کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چارەنووسی سێ کۆڵبەرە ون بووەکەی گوندی باوانی ورمێ

ناڕوونی چارەنووسی سێ کۆڵبەرە ون بووەکەی گوندی باوانی ورمێ 4

بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەک لە گوندی “باوانی ورمێ”، بەئەگەری زۆر سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی ئەو گوندە گیانیان لەدەست دابێت و لە ژێر سەدان خەروار ڕنووی بەفردا تەرمیان مابێتەوە.

ئەو سەرچاوانە لە درێژەدا ڕایانگەیاندووە: ناچارین چاوەڕوانی گەرمی کەشوهەوا و تواندنەوەی بەفرەکان بکەین، هەتا تەرمەکانیان دەر دەکەوێت. شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی  ٢٢ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “باوان”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوەکانی “ئەسعەد سیدانی، بایەزید سیدانی و بارزان مەهینی” بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و کڕێوە، لە سنووری دۆڵی “بینار” گیریان خواردبوو و هه‌تا ئێستاش هیچ زانییاریەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.