به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی سێ مێرمنداڵی خه‌ڵكی گوندی “نۆریاو”ی پاوه به‌ناوه‌كانی “محەممەد وەلدبەیگی”، “ئاریان ڕەزایی” و “هێژا سلێمانی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو سێ به‌ندكراوه لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەری کراون و بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ لاوه له ڕێكه‌وتی ٤ی به‌فرانباردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی “دێزڵ ئاوا”ی كرماشان ڕاگوێزران.