زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی سولماز حەسەنزادە، خوشکی نه‌مر محەممەد حەسەنزادە، لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، تێدەپەڕێت و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه.
بەدوای دەستبەسەرکردنی توندووتیژانەی كاك ئەحمەد و سولماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، سولماز بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و ئەحمەد حەسەنزادەش بە بارمتەی چوار ملیار تمەنی و بە شێوەی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه كه ئەحمەد حەسەنزادە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کرا کراوە.